ئۆجالان بانگەوازی بۆ یەکیتی نەتەوەیی کرد

عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چوارچێوەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەکەی، بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد کرد.

نوسینگەی مافەکانی سەدە ئاماژەی بەوە کرد کە، بریگرتەکانیان هەر یەک لە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و عومەر هایری کۆنار و هامیلی یلدرم و ڤەیسی ئاکتاش کە لە بەندیخانیەی ئەمنی باڵای پیتی (F) لە ئیمرالی بەند کراون، بە رێگای تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە.

خانەوادەکان رایانگەیاند، بەندکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە باری تەندروستیان باشە.

عبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چورچێوەی پەیوندیە تەلەفۆنیەکەیدا لەگەڵ خانەوادەکەی، بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد.

نوسینگەی مافەکانی سەدە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بریگرتەکانیان لە ئیمرالی هەر یەک لە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و عومە هایری کۆنار و هامیلی یلدرم و ڤەیسی ئاکتاش ئەمڕۆ ٢٠ی نیسان لە رێی داواکاری گشتیەوە، بە رێگای تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە.

خانەوادەکان رایانگەیاند، باری تەندروستی بەندکراوان باشە.

عەلی کۆنار برای عومەر هایری کۆنار رایگەیاند کە پەیوەندیەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەل براکەیدا ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە خوشکەکەشی لەگەڵ کۆنار قسەی کردووە. لە بارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا برای کۆنار وتی:" تەنها هەواڵی خانەوادەکەمانی پرسی، کە چۆنن و چی دەکەن. بارودۆخی تەندروستی ئەو باشە."

کۆنار تیشکی خستە سەر ئەوەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوان بە گومانن و وتیشی:"کۆنار باسی لەوە کردووە کە بۆ پاراستنی تەندروستیان، رێگری لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن کراوە. لەو رۆژەوەی بردوویانە بۆ ئیمرالی تا ئێستا، تەنها توانیومانە یەک چاوپێکەوتن و یەک جاریش بە ریگای تەلەفۆن قسەی لەگەلدا بکەین."

خانەوادەی هامیلی یلدرمیش رایگەیاند، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا کە ٢٠ خولەکی خایاندووە، یلدرم رایگەیاندووە باری تەندروستیی ئەو باشە و وتی:" زانیاری ئەوەیشی داینێ کە خانەوادەکان دەتوانن بە رێگای تەلەفۆن قسەیان لەگەڵدا بکەن."

ئۆجالان بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد

محمد ئۆجالانی برای عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وتی:"دوێنێ پێیان راگەیاندین کە سبەینی کاتژمێر ١٢:٠٠ سەردانی داواکاری گشتی روحا بکەن. ئێمەش سەردانمان کرد و بە رێگای تەلەفۆن قسەمان کرد. تەلەفۆنەکە جاریک بڕا. دواتر دیسان پەیوەندیمان لەگەڵ کرد و قسەمان کرد. پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەمان ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک بەردەوام بوو. رایگەیاند کە باری تەندروستی ئەو باشە. وتی، ئێستا لێرە نەخۆشی بوونی نیە، بەڵام پێدەچێت لە دواڕۆژدا دروست ببیت. بە زۆری لەسەر باشوری کوردستان قسەی کرد. بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد."

ز.ش