'ئیشکگری ئازادی' لە ٣٩٩مین هەفتەدا بەردەوامە

ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە لە بەرامبەر کۆنسەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت لە ٣٩٩مین هەفتەدا بەردەوامە. ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە چار کوردستانی شاری بۆردەیخی فەڕەنسان.

چالاکی ئیشکگری هەفتەی ڕابردوو لە لایەن گروپێکی شاری لیۆنی فەڕەنسا بەرێوەدەبرا و ئەم هەفتەیە ڕادەستی چوار کوردستانی بە ناوەکانی سوڵتان ییڵماز، عایشە دەمیر، حەسەن کارتاڵ و شیرین ییڵماز کە نیشتەجێی شاری بۆردەیخی فەڕەنسان کرا.

چالاکی لە گۆڕەپانێک کە باڵەخانەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لێیە بەرێوەدەچێت و ڕای گشتی لە تێکۆشانی ئۆجالان ئاگادار دەکرێتەوە.

'بۆ گەلی کورد مانگێکی ڕەشە'

بە ناوی گروپە ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا، مانگی شوبات بۆ گەلی کورد مانگێکی ڕەشە. پێویستە جیهان هەمووی بزانێت کورد ئیتر کەردی پێشوو نییە. ئێمە سەرمان دانانەوێنین و تا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرین. داهاتوو و ئاسایشی کورد بە ئازادی ئۆجالان دەبێت.

بۆ ڕێپێوان و میتینگی ستراسبورگ بانگی بەشداریکردن کرا

زولفو بینگول ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان؛ ڕایگەیاند، نابێت ١٥ شوبات وەک ڕووداوێکی ئاسایی وەربگیرێت. پێویستە ئەو ڕۆژە لەبیرنەکرێت. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین ١٥ی شوبات لە ستراسبورگ بەشداری چالاکی شەرمەزاکردن ببن.

ف.ق