ئەنجوومەنى ژنانی بەرچەم کەمامەى بەسەر خوێندنگەیەکى ئەڵمانیادا دابەشکرد

ژنانی کوردستانی لە شاری گیسن لە ئەڵمانیا لە دواى کردنەوەى خوێندنگەکان، کەمامە دروستکراوەکانی دەستی خۆیان بەسەر خوێندگەی ناوچەکەیاندا دابەشکرد.

خەباتکارانی ئەنجوومەنى ژنانی بەرچەم لە شاری گیسنی ئەڵمانیا لە شەقامی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان (نەجەدەکە) کۆبوونەوە و کەمامەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دروستکرد. عایشە مارانگۆز بە ناوی ئەنجوومەنەکەوە کەمامەکانی پێشکەشی بەڕێوەبەری خوێندنگەى گوتە شولە کرد، ئەو خوێندنگەیە ماوەى ١٢٥ ساڵە خوێندکاری تیادا پەروەردە دەکرێت.

موشید بەڕێوەبەری خوێندنگەکە رایگەیاند "ئێمە زۆر دڵخۆشین، پێویستیمان بەو کەمامانە هەبوو، کە لەم قۆناغەدا خوێندنگەکە کراوەتەوە. لێرەدا زۆرتر ئەو منداڵانە پەروەردە دەکرێن، کە سەر بە چینی کەمدەرامەتن، بۆیە بە هۆی ئەو هاوکارییەوە سپاس و ماڵئاوایی لە کوردان دەکەم".

ژ.ت