پرۆژە یاسای بەکچییەکان بۆ شەقام گەڕەکەکان لە ١٨ خاڵ پێکدێت. ئەو یاسایە دەسەڵات بە بەکچییەکان دەدات تاوەکو بتوانن مرۆڤەکان بپشکنن و داواى ناسنامەیان لێ بکەن و تەنانەت چەکیش بەکار بهێنن. ئەو یاسایە سەرباری ناڕەزایەتییەکان لە کۆمسیۆنی ناوخۆی پەرلەمانى تورکیا پەسەند کرا.
ناڕەزایەتى لە دژی ئەو یاسایە بەردەوامیى هەیە. هاوکات لە گەڕەکی کۆجا موستەفا لە ناوچەى فاتیحی ئیستانبول، بە پاساوی ئەوەى هاووڵاتییەک لەبەر بەکچییەکان هەڵنەستاوەتە سەر پێ لەلایەن بەکچییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و لێى درا و بە زەویدا رایانکێشا.
بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، هاووڵاتییەکە بە بەکچییەکان دەڵێت، 'ئێوە دەستی منتان شکاند' بەڵام سەرباری ئەوەش بە ئاسنێکەوە کەلەپچەى دەکەن.
هەر لەو ڤیدیۆیانەدا یەکێک لە بەکچییەکان دەڵێت 'دەى لە بەر من هەڵنەستە'.
ژ.ت