ئەو کەسانەی ئاکەپە ئازادیان دەکات، جارێکیتر تاوان ئەنجام دەدەنەوە

لە ئەنقەرە کەسێک کە بەر یاسای ئینفاز (لێبۆردن)ی ئاکەپە و مەهەپە کەوتبوو و ئازادکرابوو، دوو منداڵی خۆی بە بارمتەگرت و هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکانی کرد.

حکومەتی ئاکەپە / مەهەپە یاسای ئینفازیان لە پەرلەمان تپەڕاند و ژمارەیەکی زۆر تاوانباری لایەنگری خۆیان ئازاد کرد و هەرچەندە زۆر لایەن و ڕێکخراوەکان داوایان کردبوو، جیاوازی لە نێوان زیندانیاندا نەکرێت، بەڵام زیندانیە سیاسیەکان بەر یاساکە نەکەوتن و زیندانیە سیاسیەکان کە زۆربەیان کوردن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە.

حکومەتی تورک ئەو تاوانبارانەی ئازادیکردوون کە کاری نەشیاویان لەناو کۆمەڵگادا ئەنجامدابوو و بوونەتە مەترسی لەسەر کۆمەڵگا، دوای ئەوەی ئازادیش دەکرێن، تاوانی تر ئەنجام دەدەن.

بە پێی میدیاکانی تورک، لە ناوچەی چانکایای ئەنقەڕە کەسێک دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ماڵەکەیان بەجێدەهێڵیت، دوو منداڵی خۆی بە چەکەوە بە بارمتە دەگرێت و هەڕەشەی ئەوە لە هاوسەرەکەی دەکات کە ئەگەر نەگەڕێتەوە، منداڵەکان دەکوژێت.

بە میدیاکان ئەو کەسە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، یەکێک لەو کەسانەیە کە لە چوارچێوەی یاسای ئینفازی ئاکەپە/مەهەپەدا ئازادکراوە و جارێکیتر دەستی بە تاوان کردووەتەوە.

دوای ئاگادارکردنی پۆلیس لە لایەن هاوسەرەکەیەوە، ئەو کەسە دەستگیرکرا و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس زیندانیکرا.

ف.ق