بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی جارێکیتر سەردانى داواکارى گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانى تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بتوانن چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مەزڵوم دینیچ وەسی و پارێزەری رێگا پێدراوی ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت لە رێگەى پارێزەرەکەیانەوە سەردانی داواکارى گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵەى حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسەڵ ئاکتاش زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ هەمان مەبەست لە رێگەى پارێزەرەکەیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

دوایینجار بنەماڵەکان لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ / ١٥ی جۆزەردان و ٢١ی گەلاوێژ توانیبویان بچنە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ / ٢١ی گەلاوێژەوە هەموو داوای بنەماڵەکان بۆ سەردان و چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی رەتکراونەتەوە.

ژ.ت