بۆ ئازادی ئۆجالان لە شتوتگارت دەست بە ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژی کرا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەست بە ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژی کرا.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەست بە ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژی کرا.
ڕێپێوانەکە لە لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستان کاتژمێر ١١:٠٠ لە Esslîngen Bahnhoff دەستپێکرا.
ژمارەیەکی زۆر کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە Esslîngen Bahnhoff کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا. لە ڕاگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات تا ئێستا بەردەوامە و لەدژی گۆشەگیری ٢٠ ساڵی ڕابردووی ئیمڕالی بانگەوازی هەڵوێستوەرگرتن کرا.
ئاماژە بەوەکرا، گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتیە. دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالاندا بناغەی سیاسەتی دیموکراتی دەکاتە ئامانج و کۆمەڵگا بەرەو تاریکیەک دەبات کە ژیان تێیایدا زەحمەتە و ئەوەیان خستەڕوو، هۆکاری کۆبوونەوەیان شەرمەزارکردنی پیلانگێڕێ ١٥ی شوباتە کە ٢٠ ساڵە بەرامبەر ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەبرێت.
ڕێپێوانی ئەمڕۆ لە Bad Cannstatt Bahnhoff کۆتایی دێت. ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە Bad Cannstatt Bahnhoff دەستپێدەکرێت و لە شتوتگارت کۆتایی دێت.
ف.ق