بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکاری پێشکەش کرا

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتیان کرد.

هەر یەک لە فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی، نەوروز ئویسال و مەزلوم دینج پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ، لە ٢ی ئایار، ٢٢ی ئایار، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و دوایین جاریش لە ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ چاوپێکەوتنیان لەگەل ئۆجالان ئەنجام دابوو. سەردانەکان کە تا ساڵی ٢٠١٩ بە بێ هۆ رەتدەکرانەوە، نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی هیچ وڵامێکیان نادرێتەوە.

ز.ش