بۆ چاکان، گۆرانی 'زمانی کوردی' وترایەوە

هەدەپە کوشتنی بارش چاکانی شەرمەزار کرد. چاکان لەبەرئەوەی کە گوێی لە گۆرانی کوردی گرتبوو، کوژرابوو.

ڕێکخستنی هەدەپە لە ئەدەنە و ئەنجومەنی گەنجان، بۆ بارش چاکان کە بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی کوژرابوو، گۆرانی 'زمانی کورد'یان وتەوە. بە بیانۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێزەکانی پۆلیس هەوڵیاندا چالاکیەکە ئاستەنگ بکەن. بۆیەش پۆلیس بە ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەوروبەری باڵەخانەی هەدەپەیان گەمارۆدا. لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکانیش، ئەندامانی هەدەپە کوشتنی بارش چاکانیان شەرمەزار کرد.

ئەنوەر گولەر هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی سەیهان ڕایگەیاند، کوشتنی چاکان ئەنجامی سیاسەتی تواندنەوەیە کە لەبەرانبەر کوردان بەڕێوەدەبرێت و داوای کرد کە سیاسەتی قێزەونی دژی گەل و زمانی کوردی کۆتایی پێبهێنرێت. محەمەد کاراکش هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپەی ئەدەنەش کوشتنی بارش چاکانی وەک نەژادپەرستی و فاشیزم لەقەڵەمدا و وتی،"قسەکانی دەسەڵات هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوانەیە. ئێمە بۆ جێگیرکردنی ئاشتی و برایەتی بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین."

چالاکی بە وتنەوەی گۆرانی 'زمانی کوردی' ئارام تیگران کۆتایی هات.

ف.ق