بەشتاش: دەیانەوێت ٢٠٠ هەزار زیندانی لە چنگی مەرگدا بهێڵنەوە
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت ٢٠٠ هەزار زیندانی لە چنگی مەرگدا بهێڵنەوە.
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت ٢٠٠ هەزار زیندانی لە چنگی مەرگدا بهێڵنەوە.
مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە بارەی پرۆژەیاسای کەمکردنەوەی سزاکان کە لە پەرلەمان گۆتۆبێژ دەکرێت، لێدوانێکی بلاو کردەوە.
بەشتاش بەبیری هێنایەوە کە پرۆژەیاسای کەمکردنەوەی سزاکان، لەگەڵ هاتن و بڵاوکردنەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش کرا و وتی:"ئێمە ئەوە باش دەزانین کە بە تایبەت هاوکارە بچووکەکەی دەسەڵات بۆ هەندێک لە زیندانیان داوا دەکات لێبوردنیان بۆ دەربکات. لە راستیدا بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتدار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیدا دانیان بەوەدا نا. وتیان، 'پرۆژەیاساکەی ئێمە ٦ مانگە ئامادەیە'، بەڵام راست نیە ئەم پرۆژەیاسایە نەک ٦ مانگ، بەڵکو چەندین ساڵە ئامادەیە و بەشێکە لە رێکەوتنەکانیان.
لەو پرۆژەیاسایەدا کە لە ٧٠ خاڵ پێکدێت، تەنها خاڵێکیان پەیوەندی بە کۆرۆناوە هەیە.
تەنها لە ٣ خاڵدا دەتوانین بڵێن باس لە پاراستنی مافی ٢٩٥ هەزار زیندانی ناو بەندیخانەکان دەکرێت.
لە کاتێکدا کە تەواوی تورکیا لە ماڵەوە زیندانیە، هیچ زیندانی و سزادراوێک راناکات.
'٢٠٠ هەزار کەس لە چنگی مەرگدان'
لە لایەکەوە پەلە دەکەن بۆ ئازادکردنی ٩٠ هەزار زیندانی، لە لایەکی دیکەشەوە ژیانی ٢٠٠ هەزار زیندانی لە ناو مەترسیەکی گەورەدا دەهێڵنەوە. داوا لە کۆمەڵگاش دەکەن لەم قۆناغەدا وەک تەماشاکار بمێنێتەوە. بەڵام نا، ئێمە نابین بە تەماشاکار، چونکە لە ئێستادا ئیدی تەرمی زیندانیان لە گرتووخانەکانەوە دینە دەرەوە کە تا ئێستا تەنها ٢ حاڵەتی گیالەدەستدانیان ئاشکرا کردووە. لە زیندانەکان کەسانی نەخۆش و بە تەمەن هەن، کەسانێک هەن کە ناتوانن خزمەتی خۆیان بکەن، دایکانێک کە منداڵیان هەیە، منداڵ و هەرزەکار هەن. بە ئەقلیەتێکی جیاکارانە ئەو کەسانە لە ناو چەنگی مردندا دەهێڵنەوە.
دەسەڵات ئامانجەکانی خۆ دەخاتە روو، هاوکات لیژنەی یاسادانان دەخاتە ناو مەترسیەوە.
پرسێکە کە دەتوانین بە خاڵێک چارەسەری بکەین، بەڵام ئەوان چەندین هەفتەیە گوتوبێژی دەکەین.
ئەو کەسانەی بوون بە هۆکاری کوشتن و بریندارکردن، ئازاد دەکرێن، بەڵام کەسانی وەکو رۆژنامەنووسان ئازاد ناکرێن.
ئەم پرۆژەیاسای لێبوردنە، هیچ گۆتوبێژێک، فکرێک، یان راڤەکردنێک قبوڵ ناکات.
چونکە تەنها قیبلەیەکیان هەیە کە ئەوەیش ئەوەیە کە دەڵێن، "ئێمە خۆمان دەپارێزین". دەسەڵاتی خۆیان ناخەنە مەترسیەوە، رێگە نادەن هیچ کەسێک لە دژی دەسەڵاتی ئەوان قسە بکات.
بەرپرساری یەکەمی هەر گیانلەدەستدانێک لە بەندیخانەکان، ئەو کەسانەن کە ئیمزا لەسەر ئەم پرۆژەیاسایە دەکەن."
ز.ش