تاوانباری کۆمەڵکوژی سێواس لە بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا شەرمەزارکرا

ئەحمەد توران کلچ یەکێک لە تاوانبارانی کۆمەڵکوژی سێواس کە لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکەوە بڕیاری لێبوردنی بۆ دەرچووبوو، لەبەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا شەرمەزارکرا.

لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا لەبەرامبەر بالەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا چالاکیەک ئەنجامدرا و ئەحمەد توران کلچ شەرمەزارکرا.

چالاکیەکە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی یەکینەکانی عەلەویەکانی ئەوروپاوە ئەنجامدرا و ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەوان بڕیارەکە ناناسن و تاوانبارانی کۆمەڵکوژیەکە سێواس، تاوانیان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.

کۆمەڵەی پەیوەندی فیدراسیۆنی عەلەوی فەڕەنسا و فیدراسیۆنی عەلەویانی ئەڵمانا و کۆمەڵەی ATÎK بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە سەر ناوی ATÎK راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا، دەوڵەت تاوانباری سەرەکی کۆمەڵکوژیەکەیە و بانگی تێکۆشانی هاوبەشی کرد.

ف.ق