خانەوادەکان بۆئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن، داوایان پێشکەش کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری ئیمڕالی، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان ئەنجام بدەن، داوایان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسە کرد.

محەمەد ئۆجالان برایی عەبدوڵلا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد، عەلی کۆنار، برایی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یلدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئایتاش، لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوایان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسە کرد.

ف.ق