داواکاری ئازادکردنی ٦ ڕۆژنامەنووس ڕەتکرایەوە

داوای ئازادکردنی ٦ ڕۆژنامەنووس ڕەتکرایەوە کە بە بۆیانۆی (دژایەتیکردنی یاسای میت) دەستگیرکرابوون.

بەهۆی دەرکردنی یاسایی لێبۆردنی گشتی و کەمکردنی سزای زیندانیان پارێزەرانی محەمەد فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ئایدن کەسەر بەرپرسی کاروباری نووسین، موراد ئاگیرئەل نووسەری ڕۆژنامەی یەنیچاغ، بارش پەهلیڤان بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی گشتی ئۆدا تیڤی، بارش تەرکئۆغلۆ بەرپرسی ناوەندی هەواڵی ئۆدا تی ڤی سەردانی ٤ مین دادگای سزای سولحی ئەستەنبوڵیان کرد و داوای ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان کرد.

دادگا ڕایگەیاند کە دەستگیرکردنیان بە پێوانەیەیی یە و هیچ هۆکارێک نییە کە کۆتایی بە سزاکەیان بهێنێت و داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی ڕەت کردەوە.

ف.ق