داگیرکاریی تورکیا لە ئەلمانیا و فەرەنسا رسوا و شەرمەزار کرا

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا و شاری بوردیخی فەرەنسا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر بە گوللەی هەوایی، هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارانیان رسوا و شەرمەزار کرد.

چالاکوانان لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا لە ٢٨ی نیسان لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و لە دژی داگیرکاری و هاوکارانیان، پانکارتیان هەڵواسی.

گەنجانی کورد دواتر لە ناوەندی شارەکە پانکارتی "بێدەنگی واتا هاوکاریکردنی بکوژان، دەوڵەتی تورکیا مەخمور بوردومان دەکات"یان هەڵواسی.

نیوەی شەویش بە گوللەی هەوایی چالاکیەکیان ئەنجامدا و جەختیشیان کردەوە کە چالاکیەکانیان بەرفراوانتر دەکەن.

لە لایەکی ترەوە، لە شاری بوردیخی فەرەنساش سەرلەبەیانی رۆژی ٢٩ی نیسان بە مەبەستی تیشک خستنەسەر مەخمور و ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ چالاکیەکیان ئەنجامدا و پانکارتیان هەڵواسی.

لەگەڵ هەڵواسینی پانکارت، هاوکات لە سەر دیواری یەکێک لە گەڕەکەکان دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان نووسیەوە.

ز.ش