دوایین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا
لە سەرتاسەری جیهان هەتا ئێستا ٢١٢ هەزار کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. رژێمی تورکیاش ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە.
لە سەرتاسەری جیهان هەتا ئێستا ٢١٢ هەزار کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. رژێمی تورکیاش ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە.
بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان ٢١٢ هەزار و ٥٠٠ هەس گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی تووشبووانیش ٣ میلیۆن و ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. گومان دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرەو هەڵکشان بچێت.
ئامارەی تووشبووان لە ئەمریکا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. تا ئێستا تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە میلیۆنێک کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. هاوکات زیاتر لە ٥٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات لە هەر یەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەریتانیا جیا بە جیا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
تورکیا
بەڕێوەبەرانی ئاکەپە-مەهەپە یاری بە ئامارەکانی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەکەن و راستیەکان دەشارنەوە. بە پێی ئامارە فەرمیەکان تا ئێتسا لە کوردی کوردستان و تورکیا ١١٢ هەزار و ٢٦١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٩٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
یەکێتی پزیشکانی تورکیا و لایەنە نێودەوڵەتیەکان دەڵێن لە تورکیا و باکوری کوردستان ئامارەکان لە هەڵکشاندان و دەسەڵاتی تورکیاش راستیەکان دەشارێتەوە.
دوایین ئاماری قوربانیان لە وڵاتانی جیهان:
ئیتالیا
تووشبوون: ٢٠٠ هەزار
گیانلەدەستدان: ٢٧ هەزار
ئیسپانیا
تووشبوون: ٢٣٢ هەزار و ١٢٨
گیانلەدەستدان: ٢٣ هەزار و ٨٢٢
فەرەنسا
تووشبوون: ١٦٥ هەزار و ٨٤٢
گیانلەدەستدان: ٢٣ هەزار و ٢٩٣
بەریتانیا
تووشبوون: ١٥٧ هەزار و ١٤٩
گیانلەدەستدان: ٢١ هەزار
ئەلمانیا
تووشبوون: ١٥٨ هەزار و ٧٥٨
گیانلەدەستدان: ٦ هەزار و ١٢٦
هۆلەندا
تووشبوون: ٣٨ هەزار و ٤١٦
گیانلەدەستدان: ٤ هەزار و ٥٦٦
بەلجیکا
تووشبوون: ٤٧ هەزار ٣٣٤
گیانلەدەستدان: ٧ هەزار و ٣٣١
سویسرا
تووشبوون: ٢٩ هەزار و ٢٦٤
گیانلەدەستدان: هەزار و ٦٧٧
ئێران
تووشبوون: ٩٢ هەزار و ٥٨٤
گیانلەدەستدان: ٥ هەزار و ٨٧٧
روسیا: تووشبوون: ٩٣ هەزار و ٥٨٨
گیانلەدەستدان: ٨٦٧
ز.ش