دەزگا کوردیەکانی رووسیا یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە
دەزگا و رێکخستنەکانی کوردان لە ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی شەهیدانی ئایاریان کردەوە.
دەزگا و رێکخستنەکانی کوردان لە ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی شەهیدانی ئایاریان کردەوە.
بە ناوی کوردانی ڕووسیا، دەزگای کوردانی نێونەتەوەیی، ئۆتۆنۆمی کلتوری و نەتەوەیی کوردان لە فیدراسیۆنی ڕووسیا و یەکێتی ژنانی کورد بە بۆنەی مانگی ئایارەوە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەو تێکۆشانەی کە بە پێشەنگایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پەکەکە بەڕێوەدەبرێت، بۆ کورد تێکۆشانی سەرلەنەوێ هەبوونە.
ئاماژە بەوەکرا، حەقی کارەر، محەمەد کاراسونگور و چاران و بە هەزاران قاڕەمانی تر لە مانگی ئایاردا شەهید بوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا بە ناوی کوردانی ڕووسیا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە و ئەوە خرایەڕوو، "بە بۆنەی مانگی ئایارەوە، یادی هەڤاڵ تایهان (ئەحمەد یڵدرم) و ژێهات (ڕەمزی ئاککوش) دەکەینەوە کە بۆ گەلی کورد لە کۆماری سۆڤیەتی پێشوو بوونە سمبوڵ.
دەزگاکان باسی ئەوەیان کرد، لە سایەی تێکۆشانی شەهیدانی مانگی ئایاردا، کورد و کوردستان گەیشتوونەتە ئەم ئاستە و تێکۆشان بە بەهێزی بەردەوام دەبێت.
ف.ق