دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەدەنە و بورسا چالاکیان ئەنجامدا
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی تۆلەسەندنەوەدا، دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەدەنە و بورسا بە سووتاندنی ناوەندە ئابوریەکانی ئەندامانی ئاکەپە، زیانێکی زۆری مادیان پێگەیاند.
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی تۆلەسەندنەوەدا، دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەدەنە و بورسا بە سووتاندنی ناوەندە ئابوریەکانی ئەندامانی ئاکەپە، زیانێکی زۆری مادیان پێگەیاند.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد ئەندامەکانیان لە هەر دوو شاری ئەدەنە و بورسا چەند کارگە و ناوەندێکی ئەندامانی ئاکەپەی فاشیستیان سووتاندووە.
لە راگەیێندراوی دەستپێشخەریەکەدا هاتووە:
"لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە سەر رێگای ئەدەنە و کۆزان، دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پر لە (کا)مان سووتاند. بەم چالاکیە زیانێکی زۆری مادی بەر هاوکارانی فاشیستی ئاکەپە کەوت.
هەمان رۆژ لە گەڕەکی دوملوپناری ناوچەی دەمیرتاشی شاری بورساش کارگەیەکی دروستکردنی شیرینیمان سووتاند و زیانێکی زۆری مادی بەر کارگەکە کەوت."
ز.ش