دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر چەند چالاکیەکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ناوچەی ئەردەملیی مێرسین، لە هەر دوو ناوچەی مالتەپە و کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبول و ماناڤگاتی ئەنتالیا چەند چالاکیەکی ئەنجامدا.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ناوچەی ئەردەملیی مێرسین، لە هەر دوو ناوچەی مالتەپە و کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبول و ماناڤگاتی ئەنتالیا چەند چالاکیەکی ئەنجامدا.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەندامەکانیان لە گەڕەکی کوم کویوی ناوچەی ئەردەملی مێرسین، لە گەڕەکی کالکالیی ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبول و لە گەڕەکی قومی ناوچەی ماناڤگاتای ئەنتاڵیا چەند چالاکیەکیان لە دژی ئەندامانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، لە ١٦ی نیساندا لە گەڕەکی کومکویوی ئەردەملیی مێرسین گەراجی ماڵی کەسێکی فاشیستیان سووتاندووە و ئاماژەیان بەوە کرد کە لەو چالاکیەدا، ئۆتومبیل و چەندین پێداویستی دیکەی ئەو فاشیستەیان بە تەواوەتی سووتاندووە و بوون بە خۆڵەمێش.
دەستپێشخەریەکە هەروەها ئاشکرای کرد کە هەمان رۆژ واتە ١٦ی نیسان لە گەڕەکی مالتەپەی ناوچەی زەیتین بورنوی شاری ئەستەنبولیش ناوەندێکیان سووتاندووە و وتی، لە ١٧ی مانگیشدا لە گەڕەکی هالکالی لە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبولیش ئاگریان لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کاغەز بەرداوە و سووتاندوویانە.
هاوکات لە گەڕەکی قوم لە ناوچەی ماناڤگاتی شاری ئەنتالیاش ئاگریان لە کەشتیەکی گەشیاری (٢٠٠ کورسی) بەرداوە و لە ئەنجامدا کەشتیەکە بووە بە خۆڵەمێش و کەشتیەکی دیکەش کە لە تەنیشتی بووە، سووتاوە و بە کەڵکی بەکارهێنان نەماوە و جەختیشی کردەوە کە، بەم هۆیەوە خاوەن پڕۆژە فاشیستەکان کە بە سوودوەرگرتن لە کەرتی گەشتیاری پشتیوانی دەسەڵاتی داگیرکەر دەکەن، تووشی زیانێکی زۆری مادی بوونەوە.
ز.ش