دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی مەرسین، ئایدن و ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە، لە ٢٤ی ئایار لە ناوچەی سیلیفکەی مەرسین گۆرەپانێکی ٣٠٠ دۆنمی کارگەی کاغەزی سەکا سووتێنراوە.

هەروەها ئەوە خرایەڕوو، ٢٥ی ئایار لە ناوچەی گەرمەنجیکی ئایدن کۆگایەکی فاشیستەکان و لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵیش گۆڕەپانێک کە پۆلیسی تورک وەک ئەشکەنجەخانە بەکاریدەهێنا، لە لایەن پاسەوانەکانی ئاکەپەوە دەپارێزرا، سووتێنراون.

ف.ق