دەوڵەتى تورک لە پاریس ئیدانەکرا

دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە، هێرشە داگیرکەرییەکان و هێرش بۆ سەر گۆڕستانەکان لەلایەن رژێمی ئاکەپە – مەهەپەەوە لە پاریس ئیدانە کران.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا کۆبوونەوە و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە، هێرشە داگیرکەرییەکان و هێرش بۆ سەر گۆڕستانەکان لەلایەن رژێمی ئاکەپە – مەهەپەوە ئیدانە کرد.

گەنجان لە وێستگەى میترۆی چاتیلیت تاوەکو وێستەگەى نونۆرد لە ناو میترۆدا لەبارەى دۆخی ئەمدواییەى تورکیا و کوردستانەوە زانیارییان بە هاووڵاتییان دا.

گەنجانی کورد کردەوە فاشیستییەکانى دەوڵەتى تورکیان ریسوا کرد و لەسەر پۆستەرێک نووسیبویان "تیرۆریست تورکیا" و گەنجان راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییان لە ناو میترۆکەدا بڵاوکردەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت