رۆڵەکانى ئاگر ئاماری چالاکییەکانى مانگی ئایاریان بڵاوکردەوە

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر ئاماری چالاکییەکانى مانگی ئایاریان بڵاوکردەوە. رایانگەیاند، چەندین کارگەیەک و عەمبار و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە راگەیاندراوکەیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى چەوسێنەری تورک بۆ سەر گۆڕستانەکان، پەرلەمانتارە زیندانیکراوەکان، شارەوانییەکان و سیاسەتمەدارانى کورد و رایانگەیاندووە "ئێمە بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە، کە فاشیزمی تورک لێی تێدەگات. ئێمە ئاگری ئازادی لە لانەى فاشیزم بەردەدەین. ئێمە وەڵامی ئەو پۆلیسانە دەدەینەوە کە شارەکانى کوردستان دەسوتێنن و کاول دەکەن و ژیان و هاتوچۆ قەدەغە دەکەن و منداڵان دەستگیر دەکەن و بەکارهێنانى چەک بۆ خۆیان بە شانازی دەزانن، ئێمە شاری ئەو پۆلیسانە دەخەینە ناو ئاگری تۆڵە و وەڵاممان دایەوە".

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر راشیگەیاندووە "لە عەفرین و سەرێکانی دا شەڕ و سەفری هاوبەشیان لەگەڵ داعشدا بینی و تاکە هۆکاریش ڤایرۆسی تورکیایە بۆ دوژمنایەتیکردنی کوردان. دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر بەڵێن و پەیمانیان داوە، کە تۆڵەى ئەوەی رویداوە بکەنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن و زیاتر لەوەیان بەسەردا دەهێنین، کە کردویانە. شەقامەکانى کوردستانیان بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووەتە زیندان، بەوەش نیشانی دەدەن، کە ئەو سیستمە فاشیستە لە ڤایرۆس مەترسیدارترە. کورد دەتوانێت لەگەڵ هەموو جۆرە نەخۆشی و ڤایرۆسێکدا بژین، بەڵام ئەستەمە بتوانن لەگەڵ کۆماری تورکیادا بژین، کە دڕندەیی و وەحشیگەری بەرامبەر بە گەلی کورد و وڵاتی کوردان ئەنجام دەدات".

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر باسی ئەوەشیان کردووە "گەلە بە شکۆکەمان لە گەورە شارەکانى کوردستان و تورکیادا، روون و ئاشکرایە، کە ئازادی بێ تێکۆشان و بێ قوربانیدان نابێت. تاکە هێزی ئەو تێکۆشان و بەرخودانە بێ هاوتایە، کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە ماوەى سەد ساڵە بەڕێوەدەچێت، بزووتنەوەیە لە دژی دوژمن و تۆڵەسەندنەوەیە. نە ئێمە لە مێژوودا لەناوچووین و نە ئێستاش تیادا دەچین، نە لە ئاگری، دێرسیم، زیلان کۆتایمان پێهات، بە بەها و نرخ و هێزی ئەو عەگید و پاڵەوانانە، کە بۆ وڵاتە بەهەشتەکەمان خوێنی خۆیان رژاند، یان ئەو ژنانە، کە هەموو کات لە دڵ و مێشکماندان هەموو ساتێک و لە هەموو شوێنێکدا ئێمە لە دژی قڕکردن و سڕینەوە، لەسێدارەدان، زیندان و کۆیلەکردن ئاگری ئازادی گەش دەکەین و هەموو کاتێک لە هەموو شوێنێکدا لە چەتەکانى ئاکەپە – مەهەپە دەپرسینەوە. کات کاتی تۆڵەکردنەوەیە".

هەندێک لەو شوێنانە کە ئاگریان تێبەردراوە بریتین لە: ١٤ کارخانە، ٥ عەمباری کاڵا و پێداویستی، ٣ کارگە، ١٠ ئۆتۆمبێل، ٩ بانکاماتیک، ٥ لۆری و بارهەڵگر، ٢ بینا و وێستگەیەکى ترێن.

ژ.ت