ساڵیادی هەڵمەتى ١ی حوزەیران لە لاڤیرۆی یونان پیرۆز کرا

لە شاری لاڤیرۆی یونان ساڵیادی هەڵمەتى ١ی حوزەیران بە ئەنجامدانێکى رێپێوانێک پیرۆز کرا.

پیرۆزباییەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد و سرودی چەرخی شۆڕشی تیادا خوێندرایەوە.

سەدان کەس لە لاڤیرۆ بە بەرزرکردنەوەى ئاڵاکانى پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە، یەپەژە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بە مەشخەڵەوە دەستیان بە رێپێوان کرد.

چالاکوانان پۆستەرێکى گەورەیان بەرزکردبووە کە لەسەری نووسرابوو " No pasaran" و پەیامی "فاشیزم رێگای پێنادرێت" بڵاوکردەوە.

لە چالاکییەکەدا هێرشە فاشیستییەکانى بۆ سەر کوردستان و تورکیا و سەرتاسەری جیهان ئیدانە کران و دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، بژی بەرخودانی گەریلا"، "فاشیست تورکیایە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.

دواى رێپێوانەکە لە کامپی لاڤیرۆ ساڵیادی هەڵمەتى ١ی حوزەیران پیرۆزکرا.

لە پیرۆزباییەکەدا سینەفیزیۆنێک نمایشکرا و پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندیی پاراستنى گەل بۆ ١٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتى ١ی حوزەیران خوێندرایەوە. لە پیرۆزباییەکەدا دروشمی "شەهیدان نامرن" وترانەوە و سڵاو لە بەرخودانی گەریلا کرا.

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێهات.

ژ.ت