ستێرک تی ڤی بە کوالیتیەکی باشتر دەست بە پەخش دەکات
ستێرک تی ڤی لە یەکی ئایارەوە بۆ ئەوەی بە کوالیتیەکی باشی دەنگ و ڕەنگەوە دەست بە پەخش بکات، دەچێتە سەتەلایتێکی نوێیەوە.
ستێرک تی ڤی لە یەکی ئایارەوە بۆ ئەوەی بە کوالیتیەکی باشی دەنگ و ڕەنگەوە دەست بە پەخش بکات، دەچێتە سەتەلایتێکی نوێیەوە.
لەم سەردەمەی تەکنیک و تەکنەلۆژیادا هەموو ڕۆژێک گۆڕانکاری بە پێشکەوتنەوە دروست دەبێت. لە ڕووی دەنگ و دیمەنەوە کوالیتی دەبێتە هۆی پێشکەوتن. ستێرک تی ڤی بۆ ئەوەی بە کوالیتیەکی باشی دەنگ و ڕەنگەوە دەست بە پەخش بکات، دەچێتە سەتەلایتێکی نوێیەوە.
بۆ ئەوەی کوالیتی دەنگ و دیمەنی ستێرک تی ڤی باشتر ببێت، ١ی ئایار پەیکی ستێرک تی ڤی گۆڕانکاری بەسەردادێت.ستێرک تی ڤی لەسەر (DVB-S) پەخش دەکات و لە یەکی ئایارەوە لەسەر (DVB-S2) دەکات.
ئێوەش دەتوانن بە ئاسانی لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکانتانەوە گۆڕانکاریەکە دروست بکەن. سەرەتا مینۆی کۆنتڕۆڵەکە لێبدەن و بچنە بەشی سەتەلایت. وەرنە سەر بەشی بژاردەی ستێرک تی ڤی. دواتر لە هەمان بەشدا بێ ئەوەی بەشەکانی تر بگۆڕن، بە تەنها بەشی (DVB-S) بگۆڕن و بیکەنە (DVB-S2). دواتر گۆڕانکاریەکە تۆمار بکەن. دوات ئەو گۆڕانکاریانە ئێوە دەتوانن، ستێرک تی ڤی بە کوالیتیەکی باشتر ببینن.
ف.ق