عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٨٧ حاڵەتی نوێی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧ هەزار و ١٤ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٢٨٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا ٥٢ کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧ هەزار و ١٤ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٢٨٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٢٥٧ توشبوویان لە بەغدا بووە، سی کەس لە بەسرە و یەک لە سلێمانی پێنج کەس لە نەجەف و دوو کەس لە هەولێر و سێ کەس لە کەربەلا و سێ کەس لە کەرکوک و چوار کەس لە واست و چوار کەس لە دیالە و کەسێک لە دیوانیە و کەسێک لە میسان و کەسێک لە زیقار و دوو کەس لە سەڵاحەدین بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٥٢ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ٣٣ توشبوویان لە بەغدا و پێنج لە بەسرە و ١٠ لە دیالە دوو لە میسان و دوو کەس لە ئەنبار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شەش توشبووی کۆرۆنا کراوە لە بەغدا.

لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٥ هەزار و ١٣٥ کەسە، کە ٢ هەزار و ٩٠٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش