'عەقلیەتی قڕکەر و تێکۆشانی گەلانیش بەردەوامن'

کۆمەڵە و دەزگاکان، یادی قوڕبانیانی قڕکردنی ئەرمەنەکانیان کردەوە و ڕایانگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەو گەلانەی کە قڕکردنیان بەسەردا سەپێنراوە تێدەکۆشن.

فیدراسیۆنی عەلەویەکانی دیموکرات (فەدا)، نۆر زارتۆنک، کۆمەڵەی کلتوری ئەرمەنەکانی ئەرجەنتین بە بۆنەی ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئینسیاتیفی نۆر زارتۆنک و کۆمەڵەی کلتوری ئەرمەنەکانی ئەرجەنتین وەبیریان هێنایەوە ١٠٥ ساڵ لەمەوبەر لەسەر جۆگرافیای ژێر دەستی عوسمانیەکان ئەرمەنەکان کۆمەڵکوژ کران، نەفیکران و ماڵ و موڵکیان داگیرکرا، کلتوریان لەناوبرا و ئەوانەی هەڵهاتن، ڕێگیریان لێکرا بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە کرا، بۆ گەلی ئەرمەن، سوریان و پۆتنوس کە لەوکاتەدا کۆمەڵکوژ کران ئێمە داوای یاسا و ڕووبەڕووبوونەوە دەکەین. ئێمە لەگەڵ ئەو گەلانەی زوڵمیان لێکراوە، تێکۆشانمان بۆ سەروەری یاسا و دادپەروەری بەردەوام دەکەین.

'عەقلیەتی قڕکەر بەردەوامە'

فەدا وەبیریهێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا بە دەیان هەزار منداڵی ئەرمەن بە زۆر لە خانەوادەکانیان جیاکرانەوە و بە زۆر کران بە موسڵمان. فەدا ڕایگەیاند کە عەقلیەتی قڕکەر لە کۆچگری، دەرسیم. چۆروم، لە ژێرزەمینی جزیر، لە عەفرین هەمان کۆمەڵکوژیان کرد و دەیکەن.

'١٠٥ ساڵە تاوانی نەفرەت ئەنجامدەدرێت'

هەدەپەەش ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی ئەرمەن، سوریان، کەلدان و ئێزدی و ڕومەکان بووە هۆی هەڵوەشاندنێکی زۆر گەورە. ئاناتۆڵیا بێ کریستیان هێڵرا. لە ئەنجامی قڕکردندا ماڵ و موڵ، کلتور و ئیرادەی جەماوەری دەستی بەسەرداگیرا. تورکیا ١٠٥ ساڵە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان نەبووتەوە. بە پێچەوانەیەوە، ناوی ئەو کەسانەی قڕکردنیان ئەنجامدا وەک تەلعەت پاشا و ئەنوەر پاشایان لە زۆر شوێن ناوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا یادی قوڕبانیان کرایەوە و ئاماژە بەوەکرا، لێدوانەکانی جیاوازکار و نەفرەت بووەتە پێوانەیەک. تورکیا بۆ وڵاتێک گۆڕاوە کە ١٠٥ ساڵە تاوانی نەفرەت تێیایدا ئەنجام دەدرێت."

ف.ق