عەمار حەکیم ئیدانەی هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری کرد و بە دەستدرێژی ناوی برد
عەمار حەکیم سەرۆکی تەیار حیکمە ئیدانەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخموری کرد و داوای لە حکومەت کرد بەرپرسیارێتیی ئەو سنووربەزاندنە بگرێتە ئەستۆ.
عەمار حەکیم سەرۆکی تەیار حیکمە ئیدانەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخموری کرد و داوای لە حکومەت کرد بەرپرسیارێتیی ئەو سنووربەزاندنە بگرێتە ئەستۆ.
عەمار حەکیم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی بۆمبارانکردنی کەمپی مەخمور لە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئاماژەی بەوەکرد: "لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت نابێت پاساو بۆ ئەو سنووربەزاندنە بهێنینەوە، کە هەڕەشەیە بۆ سەروەریی عێڕاق".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەک پرسیار ئاماژەی پێدەکات و دەڵێت: "ئەمە چۆن ڕون بکەینەوە کە فڕۆکەیەکی نەناسراو کەمپی ئاوارەکان بکاتە ئامانج لە باکوری خۆشەویست".
عەمار حەکیم ئەو هێرشە یەک لە دوای یەکانەی شەرمەزار کرد و بە سنوربەزاندن ناوی برد و وتی: "ئەو سنووربەزاندنە، کە بە بەردەوامی لە هەمو لایەکەوە هەر ماوەیەک جارێک دوبارە دەبێتەوە، دەبێت حکومەتی عیڕاق بەرپرسیارێتیی هەڵگرێت و وەڵامی ئەو دەستدرێژییانە بداتەوە".
ژ.ت