قەدەغەى چوونەدەرەوە لە ٣١ شاری تورکیادا کۆتایی پێھات
قەدەغەى چوونەدەرەوە لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیادا، کە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆی دەوڵەتى تورکەوە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەى ٤ رۆژ راگەیاندرابوو، کۆتایی پێھات.
قەدەغەى چوونەدەرەوە لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیادا، کە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆی دەوڵەتى تورکەوە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەى ٤ رۆژ راگەیاندرابوو، کۆتایی پێھات.
وەزارەتى ناوخۆی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) لە ٢٢ی نیسانەوە بۆ ٢٦ی نیسان چوونە دەرەوەى هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیادا قەدەغە کردبوو.
وەزارەتى ناوخۆی دەوڵەتى تورک لە ماوەى ئەو ٤ رۆژەی قەدەغەکاریدا بە پاساوی ئەوەى "بەپێی قەدەغەکارییەکە نەجوڵاونەتەوە" سزای بەسەر ٣٥ هەزار و ٤٢٢ کەسدا سەپاند و رووبەڕووی دادگای کردنەوە.
ژ.ت