لێهات بۆتی وڵاتپارێزی کورد کۆچی دوایی کرد
محەمەد ئەملەک (لێهات بۆتی) لە شاری ووپیرتالی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. ئەملەک ٣ ساڵ بوو تووشی شێرپەنجە ببوو.
محەمەد ئەملەک (لێهات بۆتی) لە شاری ووپیرتالی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. ئەملەک ٣ ساڵ بوو تووشی شێرپەنجە ببوو.
محەمەد ئەملەک کە خەڵکی جزیری شڕنەجە لە ٢ی حۆزەیراندا کایژمێر ٢٣:٣٠ لە شاری ووپیرتال کۆچی دوایی کرد.
سێ ساڵ بوو تووشی شێرپەنجە ببوو. ئەملەکی تەمەن ٤٠ ساڵ کاری بەرگدروویی دەکرد و لە کۆمەڵە کوردیەکانیشدا ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیشی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەملەک داوای کردبوو لە ناوچەکەی (جزیر) بەخاکبسپێردرێت و ڕایگەیاندبوو کە 'پێویستە ئەم جەستەیە بچێتە جزیر'.
ف.ق