لە ئۆستوڕالیا پێشوازیەکی گەرم لە کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا دەکرێت
کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا کە لە لایەن مانگی سووری کوردستان و هەدەپە ڕاگەیەنراوە، لە ئۆستوڕالیا پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت.
کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا کە لە لایەن مانگی سووری کوردستان و هەدەپە ڕاگەیەنراوە، لە ئۆستوڕالیا پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت.
لە ئۆستوڕالیا ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد و فیدراسیۆنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد ئەرکی بەڕێوەبردنی کەمپینەکەیان خستووەتە سەر شانیان.
لەو وڵاتە کە ماوەیەکی کەمە کەمپینەکە ڕاگەیەنراوە، بە تایبەتی لە شارەکانی مالبۆرن، سیدنی و پیرز پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت.
لە شاری مالبۆرن ژمارەی ئەو خێزانانەی کە بەشداریان لە کەمپینەکەدا کردووە گەیشتە ٩٠ خێزان و لە شارەکانی سیدنی و پیرزیش بە دەیان خانەوادە بەشداریان لە کەمپینەکەکدا کردووە.
بەهۆی پەتای فایرۆسی کۆرۆنا کەمپینەکە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بەردەوامە.
ف.ق