لە ئەدەنە دوو هونەرمەندی کورد دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەدەنە هونەرمەند ئیلیاس ئارزوو و ژیان ساڤجی دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی ئەدەنەدا، پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هونەرمەند ئیلیاس ئارزوو و ژیان ساڤجی و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران. هەروەها پۆلیسی تورک دەستیان بەسەر هەندێک کتێب و کەلوپەلی هونەرمەندانیاندا گرت.

لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی دەم موزیک. دوای پشکنین هەردوو هونەرمەندەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەدەنە گواسترانەوە.

بڕیاردرا بەنهینی لێپرسینەوە لە هەردوو هونەرمەندەکە بکرێت.

ف.ق