لە ئەمریکا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا ملیۆنێکی تێپەڕاند

تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٥ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبووانی ئەمریکاش ملیۆنێک و ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان، سێ ملیۆن و ٦٥ هەزار و ٧٥٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١١ هەزار و ٦٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٩٢٣ هەزار و ٤٥ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی ئاماری تەندروستیی ئەمریکا تا ئێستا لەو وڵاتە ملیۆنێک و ١٠ هەزار و ٥٠٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٦ هەزار و ٨٠٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەپێی دوایین ئامارەکان، ڕووسیا لە ژمارەی تووشبووان پێش چین کەوتووە و تا ئێستا لەو وڵاتە ٨٧ هەزار و ١٤٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٩٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش