لە ئەنبار تیرۆریستێکی داعش کە لە سوریاوە هاتبوو دەستگیرکرا

دەزگای هەواڵگیری سوپای عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی لە ئەنبار ڕایگەیاند کە لە پاش بەشداریکردنی شەڕی باهۆز، لە سوریاوە هاتبۆیە ناو خاکی عێڕاق.

لە ڕاگەیندراوێکدا دەزگای هەواڵگیری سوپای عێڕاق دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد کە، لە بەردەوامی چاودێریکردنی جموجۆڵی تیرۆرستان لە سنورەکانی عێڕاق، بەشی هەواڵگیری تیمی ١٠ و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگیری لیوای پیادەی ٣٩ ، توانیمان زانیاری ورد بەدەست بێنین و ئەندامێکی داعش لە ئەلبو فەرەج سەر بە شاری ئەنبار دەستبەسەر بکەین کە لە پاش بەشداریکردنی شەڕی باهۆز ڕووی لە عێڕاق کردبوو.

هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەو تاوانبارە بەپێی مادەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە و ڕادەستی دادگا کراوە.

ز.ش