لە ئەوروپا گۆشەگیری و هێرشی سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکران

لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا گۆشەگیری ئیمڕالی و هێرشی داگیرکەری سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکران.

هانۆڤەر

چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر لەدژی گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیەکیان ئەنجامدا. گەنجان پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'یان لە پردێک هەڵواسی و ئاماژەیان بە گۆشەگیری کرد.

ئاوگسبورگ

لە شاری ئاوگسبورگی ئەڵمانیا چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر لەدژی داگیرکاری و گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا. گەنجان لەسەر دیوارەکان ' بەرخۆدان ژیانە و بژی سەرۆک ئاپۆیان ' نووسی.

هیلبۆڕن

لە شاری هیلبۆڕن هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکەی پەدەکە شەرمەزارکران.

بۆن

پلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاریی پەدەکە لە شاری بۆن شەرمەزارکران. دۆستانی کوردیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە چالاکیەکەدا هێرشی دژی کەمپی مەخموور شەرمەزار کرا و داوای ئازادی بۆ زیندانیە سیاسیەکان کرا.

دەن هاگ

لە شاری دەنهاگی هۆڵەنداش لە بەرانبەر پەرلەمان چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا راگەیەنرا، حکومەتی ئەردۆغان کورد دەکوژێت و دەوڵەتانی ئەروپاش بیدەنگن.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا، هۆڵەندا و هەموو دەوڵەتەکانی ئەوروپا بیدەنگن و تا داگیرکەری لە وڵات دەرنەکەن تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت."

ف.ق