لە تورکیا لە قۆناغی پەتای کۆرۆنادا زیاتر لە ٥١ ژن کوژراون

ئەنجومەنەکانی ژنان ڕایانگەیاند کە لەنێوان ١١ی ئازار و ٢٠ ئایاردا ٥١ ژن کوژراون.

ئەنجومەنەکانی ژنان ڕایگەیاند، لە ١١ی ئازارەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکرد و تا ٢٠ی ئایار زیاتر لە ٥١ ژن کوژراون.

ئەنجومەنەکانی ژنان دیمونەیان بڵاوکردەوە و ناوی ئەو ژنانەیان بڵاوکردەوە کە کوژراون. لە دیمەنەکەدا تەئکیدکراوەتەوە کە بۆ ژیانی هەر ژنێک تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١١٩ حاڵەتی توندوتیژی و کوشتن ئەنجامدراون

بە پێی پلاتفۆرمی 'ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین' لە مانگی گوڵاندا ٢١ هێرش بۆ سەر ژنان ئەنجامدراون و ١٨ رووداوی بە گۆمانی مردنی ژنان، لە مانگی نیساندا ٢٠ حاڵەتی هێرشی سەر ژنان و ٢٠ ڕووداوی بەگۆمانی مردنی ژنان ڕوویانداوە. بە پێی ئاماری پلاتفۆرمەکە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١١١٩ حاڵەتی هێرشی سەر ژنان و ٦٦ ڕووداوی مردنی بە گۆمانی ژنان تۆمارکران.

ف.ق