لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورک، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایدەگەیێنن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە پێیەش بێت بە گشتی ٤ هەزار و ٥٦٣ کەس تا ئێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەشتووەتە ١٦١ هەزار و ٧٦٩ کەس.

ز.ش