لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەت تورک، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا رایانگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە هەزار و ١٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٠ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گشتی لە تورکیا ١٦٠ هەزار و ٩٧٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و ٤ هەزار و ٤٦١ کەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش