لە دوسەلدۆرف ڕێپێوانێکی درێژ بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ئەنجامدەدرێت

لە شاری دوسەلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێپێوانێکی درێژ بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ئەنجامدەدرێت.

Fed-Med NRW لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، ئێمە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان' ڕێپێوان و میتینگێک بۆ دوو ڕۆژ ئەنجام دەدەین.

ئەو هێزانەی کە نوێنەرایەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەکەن و دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە ساڵی ٢١ دا دەیانەوێت بەردەوامی بە پیلانگێڕیەکە بدەن، بەرامبەر بەرخۆدانی ئیمڕالی تێکشکان. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە پارادیکمای دیموکراتیک، ئەکۆلۆژی و ئازادیپارێزی ژنان هیوای ژیانی ئازادی هەموو مرۆڤایەتیە.

ئێمە وەک گەلی کورد و دەزگا کوردیەکان ڕایدەگەیەنین، ئێمە دڵسۆزی پارادیکمای ڕێبەر ئاپۆ دەبین و لە ساڵی ٢١ی پیلانگێڕیدا بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەرمان تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین و کار دەکەین.

بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان و گەلانی دیموکرات و شۆڕشگێر ئەوەیە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن.

ڕۆژی یەکەم ٠٧/٠٢/٢٠٢٠

شوێن/ DGB Haus Dusseldorf

کاتژمێر/١٠:٠٠

ڕۆژی دووەم ٠٨/٠٢/٢٠٢٠

شوێن: HBF Dusseldorf

کاتژمێر:١٠:٠٠

ف.ق