لە ستۆکهۆڵم یادی هالیس جەیهان گەریلای هەپەگە کرایەوە

کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕی هالیس جەیهان (کەندال) گەریلای هەپەگە کرد کە لە ١ی ئایاری ٢٠١٨دا شەهید بوون.

ئەمڕۆ گروپێک لە کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی سوید بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە وەک ساڵی ڕابردوو سەردانی گۆڕی هالیس جەیهان (کەندال) گەریلای هەپەگە کرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک رێگەی نەدابوو تەرمەکە لەوێ بەخاکبسپێردرێت و بەو هۆیەوە تەرمەکە لە ستۆکهۆڵمی سوید بەخاکسپێردرا. دوو ساڵ بەسەر شەهادەتی گەریلای هەپەگە تێپەڕێوە. کوردستانیان ساڵی ڕابردووش سەردانی گۆڕی جەیهانیان کردبوو.

گەلی کورد هەموو ساڵێک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە  سەردانی گۆڕستانەکانی گەریلاکان دەکەن.

ف.ق