لە شاری ئولمی ئەڵمانیا یادی مستەفا کۆچاک کرایەوە

یادی مستەفا کۆچاک لە شاری ئولمی ئەڵمانیا کرایەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی نەکرابوو و دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و لە ڕۆژی ٢٩٧ دا گیانی لەدەستدابوو.

ئەندامانی ADHF, AGÎF, ATÎF، بەرەی گەل، MLPD, SKB, KON-MED و  SYKP بەشداریان لە چالاکی یادکردنەوەکەدا کرد و لەسەر ناوی بەرەی گەل ئولم ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە.

چالاکی لە گۆڕەپانی بەربلینگەر – بوننەین ئەنجامدرا و دروشمی، 'هێلین بۆلەک نامرێت'، 'مستەفا کۆچاک نامرێت'، 'بمرێت فاشیزم'، 'گروپی یۆروم گەلە و بێدەنگ ناکرێت' وترانەوە.

چالاکی یادکردنەوەکە بە بەشداری نزیکەی ٦٠ کەسان و بە بەرزکردنەوەی پانکارت ئەنجامدرا.

ف.ق