لە وان و ئەستەنبوڵ لەدژی فاشیستەکان چالاکی ئەنجامدران

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئەیلول ئامەد و شەهید مەزلۆم مەخمووری لە وان لەدژی فاشیتس و نۆکەران چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە بەرپرسیاری چالاکیەکانی بەرانبەر ئاکەپە و فاشیتەکانیانیان لە ئەستووگرت و باسی ئەوەیان کرد،"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە هەموو کاتێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و بەهاکانی، تا ئیستا کە لە کوردستان و تورکیا بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات و لە ڕۆژئاوا زەویەکان دەسووتێنێت، بە فاشیزم هێرشدەکاتە سەر مافی ژیانی گەلان، ئێمە ئەستووی خۆمان دانانەوێنین و لەدژی هێرشەکان بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ٢١ی ئایار لەسەر ڕێگای عەلوەی سەوزە و میوە لەسەر ڕێگای ئاوریشمی وان دوو ئۆتۆمبێڵ، لە ٢٢ی ئایاردا لە هەرێمی کیرازلی ئەردەمیتی وانیش وێستگەیەکی شەبەکی تەلەفۆنو ئەنتەرنێت سووتێنران. لە ٢٢ی ئایاردا لە هەرێمی سەیرانتەپەی گەڕەکی ئیستاسیۆنی تووشبای وانیش لەدژی سکەی شەمەندەفەر چالاکی ئەنجامدرا. لە ٢٣ی ئایاردا لەدژی گەڕەکی سیخکێی ڕیگای ئاوریشم لەدژی خاڵی پشکنینی پۆلیس بە فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدران.

باسی ئەوەکرا کە یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرخان لە گازیئۆسمانپاشای ئەستەنبوڵ باڵەخانەی نۆکەری ئاکەپەیان سووتاند. ڕاگەیەنرا کە ئەوان مادەی هۆشبەریان دەفڕۆشت.

هەروەها لە ٢٣ی ئایاردا لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبوڵ لەدژی ڕیزە مارکێتەکانی بیم و شۆک چالاکی ئەنجامدران.

ف.ق