لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١٨ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە

بەپێی ئامارەکانى دەوڵەتى تورک لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١٨ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتى تورک لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١٨ کەس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە گیانیان لە دەستداوە.

لە تورکیا بە گشتی تاوەکو ئێستا ١٦٨ هەزار و ٣٤٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ هەزار و ٦٤٨ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت