لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩ کەسی تر لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ٢٩ کەسی تری بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەى لێدوانى بەرپرسانی تورک لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩ کەس لە تورکیادا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٤ هەزار و ٣٦٩ کەس.

هەر بە پێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتى تورک، بە گشتی لە تورکیا ١٥٧ هەزار و ٨١٤ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

ژ.ت