لە ٣٠ شاری تورکیا قەدەغەى چوونە دەرەوە بۆ ماوەى ٤ رۆژ دەستیپێکرد

لە تورکیا و باکووری کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەى چوونە دەرەوە بۆ ماوەى ٤ رۆژ دەستیپێکرد.

لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) لە ٣٠ی شاری تورکیا و باکووری کوردستان قەدەغەى چوونە دەرەوە لە هاووڵاتییان دەستیپێکرد.

بەپێی بڕیاری نەچوونە دەرەوە لە ماڵەوە لە کاتژمێر ٢٤:٠٠ی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ تاوەکو کاتژمێر ٢٤:٠٠ی رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ٣٠ گەورە شاری ئەدەنە، ئەنقەرە، ئانتالیا، ئایدن، بالکەسیر، بورسا، دەنیزلی، ئامەد، ئەرزرۆم، ئەسکیشەهیر، دیلۆک، هاتای، ئیستەنبول، ئیزمیر، مەرەش، قەیسەری، کۆجالی، قۆنیا، مەلەتی، مانیسا، مێردین، مەرسین، موغڵا، ئۆردو، سکاریا، سامسون، رحا، تەکیرداغ، ترابزۆن و وان چوونە دەرەوەى هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان قەدەغەیە.

ژ.ت