لە پێشانگای گەشتیاری هامبورگدا، بانگی بایکۆتکردنی گەشتیاری تورکی کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پێشانگای گەشتیاری هامبورگدا داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ گەشتیاری تورکیا دەچێت، دەبێتە گولە و لە گەلی کورد دەدرێت.

گروپەکانی ئەندام لە دەفەند ڕۆژئاوا لە هامبورگ لە بەرامبەر پێشانگای گەشتیاری نێودەوڵەتی هامبورگ کە بڕیارە سێ ڕۆژ بەردەوام بێت، ستاندیان دانا و لەدژی گەشتیاری تورکیا بە سەدان بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. چالاکوانان پانکارتی 'بۆ گەشت نەچن بۆ تورکیا و نەبن بە هاوبەشی تاوانەکان' هەڵواسی و پڕۆژەی لەناوبردنی حەسکیف و هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد.

'هەر پارەیەک، گولەکەیە'

ئانها فلاچ چالاکوانی دەفەند ڕۆژئاوا وتی، "هەر پارەیەک کە بۆ گەشتیاری لە تورکیا خەرجدەکرێت، دەبێتە گولەیەک و بەر لەشی کورد دەکەوێت. بە گەشتی ئێوە بۆ تورکیا کەسێک دەمرێت."

جولیوس لوکسامبورگ ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکەش ئاماژەی بە دۆخی حەسکیفدا و وتی، "حەسکیف میراتی کلتوری هاوبەشی جیهانە و پێویستە هەموو کەسێک بیکات بە ڕۆژەڤی خۆی.

لوکسەمبورگ وتی، "لە پێشانگای گەشتیاریدا لە کاتژمیر ١٠:٠٠ تا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ئیشکگریدا بوون و پەرفۆرمانسی کۆڵان پیشاندەدرێت."

ف.ق