لە تورکیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ هەزار و ٧٨٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١١٩٨ کەس.
هاوکات بەرپرسانی تورک دەڵێن، لە تورکیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٥٦ هەزار و ٩٥٦ کەس.
ز.ش