مستەفا کۆچاک دواى ٢٩٧ رۆژ لە مانگرتن لە زیندانی ئیزمیر گیانی لەدەستدا

موستەفا کۆچاک بۆ مافی دادگایکردنێکى دادپەروەرانە دەستی مانگرتن (رۆژی مردن) کرد و دواى ٢٩٧ رۆژ لە مانگرتن گیانى لە دەستدا.

نووسینگەى مافەکانى گەل بڵاویکردەوە، موەکیلەکەیان موستەفا کۆچاک دواى ٢٩٧ رۆژ لە مانگرتن گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند، موەکیلەکەیان موستەفا کۆچاک بۆ دادگایکردنێکى دادپەروەرانە دەستی بە چالاکیی مانگرتن (رۆژی مردن) کرد، لە ژوورێکى تاکە کەسیدا بۆ ئەو مافەى جەستەى توایەوە.

نووسینگەى مافەکانى گەل ئەوەشی راگەیاند، موستەفا کۆچاک بۆ مافەکانى لە ژوورێکى تاکە کەسیی زینداندا دەستی بە بەرەنگاری و خۆڕاگری کرد و کاروانى نەمرانى گرتەبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە "دەوڵەت بە ئەنقەست و بۆ ئەوەى لە دادگادا گوێ لە شایەتحاڵێک نەگرێت، موستەفا کۆچاکی کوشت. ئێمە بە رێزەوە یادی مستەفا کۆچاک بەرز رادەگرین و سەری بۆ دادەنەوێنین".

ژ.ت