مەکەپە: بە شەڕی گەلی سۆسیالیست سەردەکەوین

مەکەپە لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، بەشەڕی گەلی سۆسیالیستی سەردەکەون.

نووسینگەی سیاسی کۆمیتەی پارتی مائۆییس کۆمونیست (مەکەپە) لە ٤٩ مین ساڵیادی دامەزراندنیدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بە بۆنەی ٤٩مین ساڵیادی پارتەکەمان لە ساڵی ١٩٧٢ تا ٢٠٢٠ یادی هەموو هەڤاڵە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە.

بەر لە پارتەکەمان، TKP(ML) وەک پارتێکی ئایدۆلۆژی، تئۆری و سیاسی بەر لە ٤٨ ساڵ لە ساڵی ١٩٧٢ لە لایەن هەڤاڵی پێشەنگمان ئیبراهیم پایپاکایا لە شاخی کورەجیک لە مەلەتی لەناو دۆخی شەڕ و تێکۆشانی گەریلادا دروست بوو.

لە ساڵی ٤٩ دامەزراندنی پارتەکەماندا بە خاوەنداریکردن لە ڕێکخستن لەسەر بناغەی سیاسەت، ئێمە لە هەموو شوێنێک تێکۆشان لەدژی چینایەتی بە بڕیارێکی گەورە و شۆرشگێری پێویستە زیاتر خەبات بکەین و تێکۆشانی شۆڕشگێری بە شەڕی گەلی سۆسیالیست بەرەوپێشەوە ببەین.

ئێمە دەزانین کە ئێمە سەردەکەوین، گەل سەردەکەوێت، شەری گەلی سۆسیالیستی بەسەردەکەوێت."

ف.ق