مەکەپە: پێویستە هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی ١ی ئایار

پارتی مائوییست کۆمۆنیست ڕایگەیاند، پێویستە هەموو جێگایەک ببێتە گۆڕەپانی ١ی ئایار. بە چالاکی جیاواز پێویستە ١ی ئایار ببێتە ڕۆژی تێکۆشان.

پارتی مائوییست کۆمۆنیست (مەکەپە) لەبارەی ١ی ئایار ڕۆژی یەکێتی، یەکگرتن و تێکۆشانی کرێکاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی مەکەپە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی تورک کە بەشێک لە سیستمی ئەمپریالیزمی جیهانە، بووەتە پارچەیەکی ئەم قەیرانە، پەتای کۆرۆنا وەک هەلێک بەکاردەهێنێت و دەیەوێت خۆی لە قەیران ڕزگار بکات. لەم قۆناغەی پەتاکەدا کاریان بووەتە ڕزگارکردنی سەرمایەی خۆیان. باج لە کرێکاران وەردەگرن و بە کرێکارەکانیش دەڵێن، زیاتر کار بکەن و وەبەرهێنانی ڕانەگرن. دیکتاتۆری فاشیست لەناو قەیرانێکی ئابوری و سیاسیدایە. بۆ ئەوەی لە سوریا، لیبیا، باشووری کوردستان و باکووری کوردستان شەڕی خۆی بەردەوامی پێبدات، پێویستی بە سەرمایە هەیە.

لە ١ی ئایاردا پێویستە، چالاکی جیاواز وەک بڵاوکراوە، پانکارت، بەرنامەی تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆیی، کوژاندنەوە و هەڵکردنی گلۆپ، دروشم، گۆرانی لە بالەکۆنەکان، ماسکەکانی ١ی ئایار، چالاکی چەکداری و مەدەنی ئەنجامبدرێن و لە کۆڵانەکان ئاگر بکرێتەوە.

لەو جێگایانەی کە بەهۆی پەتاکە سنوردارکراون پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشان تەسک نەکەنەوە و هەموو جێگایەک ببێتە گۆڕەپانی ١ی ئایار."

ف.ق