هێرشی داگیرکەری لە شارەکانی سوید شەرمەزاکرا
کوردستانیان هێرشی داگیرکەری سەر باشووری کوردستانیان لە ٥ شاری سوید شەرمەزار کرد.
کوردستانیان هێرشی داگیرکەری سەر باشووری کوردستانیان لە ٥ شاری سوید شەرمەزار کرد.
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، بۆردومانی کەمپی مەخموور و سیاسەتی هاوکاری، لە سوید شەرمەزارکرا. کوردستانیان لە شارەکانی Västreås, Borlänge, Karlstad, Eskilstuna و Gävle چالاکیان ئەنجامدا.
'کۆتایی بە هاوکاریکردنی دوژمن بهێنن'
لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'سوپای تورک لە کوردستان گۆڕت ون کە، دەوڵەتی تورک تیرۆریست، ئاکەپە تیرۆریست، دوێنێ لە عەفرین، ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان، لەبەرانبەر داگیرکەری بێدەنگ مەنە، پەدەکە کۆتایی بە هاوکاریکردنی دوژمن بهێنە. بکوژ ئەردۆغان و هاوکارەکەی پەدەکە، بەرزکرانەوە.
چالاکوانان ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و ڕۆژئاوایان بەرزکردەوە و داوایان لە بەرێوەبەرایەتی باشووری کوردستان کرد کۆتایی بە هاوکاریکردنی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک کە دوژمنی گەلی کوردن بهێنێت.
ف.ق