هێرشی فاشیت و هێرشی سەر ژنان شەرمەزارکران

لە شارەکانی هیلدیشم و بویسبورگی ئەڵمان و شاری مارسیلیای فەڕەنسا ژنانی کورد کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەسەر ژنان و هێرشی فاشیستەکانیان لە تورکیا شەرمەزار کرد.

هیلدیشم

لە شاری هیلدیشمی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەری تورک شەرمەزار کر.

چالاکی لە گۆرەپانی ئانگۆلیمی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی تەڤدەم، هەدەپە و تەژەکە – ئەوروپا بەرزکرانەوە و بڵاوکراوە بە ئەڵمانی خوێندرانەوە. لە چالاکیەکەدا بانگی بایکۆتکردنی گەشتیاری تورکیا کرا.

دۆیسبورگ

لە شاری دۆیسبورگی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزاری توندوتیژی بەرانبەر ژنان لە هەفتەی پێنجەمدا بەردەوامە. چالاکی کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئاڤەندوکپلاتزای دۆیسبورگ ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی تەژەکە – ئەوروپا و هەدەپە و پانکارتی دژی هێرشی سەر ژنان بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا ئامارا تۆڵهەڵدان لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەک قسەی کرد و وتی،"ئێمە وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا عەقڵیەتی دەستدرێژیکاری چەتەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و بانگ لە ژنان و ڕای گشتی دەکەین کە تێبکۆشن. وەرن لەبەرانبەر زوڵم لە عەفرین و داگیرکەری هەڵوێست وەربگرین.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیای فەرەنساش ژنان لەدژی هێرشی فاشیتی تورکیا و لەدژی هێرشەکانی بەرانبەر ژنان چوونە ناو شەقامەکان.

ژنان لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت کۆبوونەوە و رایانگەیاند کە کۆمەلکوژی و داگیرکاری قبوڵ ناکرێن. لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کلورد و ئاڵاکانی تەژەکە – ئەوروپا بەرزکرانەوە.

هێرشی فاشیت، هێرشەکانی سەر ژنان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان شەرمەزارکران.

ف.ق